هەرێم نیوز
باڵیۆزخانەی سوریا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهر سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات بۆ کۆبونەوەی لوتکەی ڕوسیا و عەرەبی، کە بڕیارە 15ی مانگی داهاتو لە مۆسکۆ بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی 9ی 2025، باڵیۆزخانەی سوریا لە مۆسکۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لهوهكرد، وەک ئهوهی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشق لەلایەن ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ڕاگەیەندرا، سوریا بەشداری لە لوتکەی داهاتوی ڕوسیا و عەرەبی دەکات، شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا دەبێت.
یەکەمین کۆبونەوەی لوتکەی ڕوسیا و عەرەبی لە 15ی ئۆکتۆبەر لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت و بڕیارە نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و هەروەها وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا کە ئەندامی کۆمکاری عەرەبین بەشداری بکەن.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن پێشتر ڕایگەیاندبو، ڕوسیا بانگهێشتی فەرمیی بۆ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا ناردوه بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکەدا.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ئارەزوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لەو ڕوداوە سیاسییە دیارە دەربڕیوە.
لەم چوارچێوەیەدا، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا ئەلێکساندەر نۆڤاک، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ڕوسیا و سوریا دەچنە قۆناغێکی مێژویی نوێ لە پەیوەندییەکان، کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر بنیات نراوە.
نۆڤاک هیوای خۆی دەربڕی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو گەل بەردەوام بێت لە گەشەکردن بۆ بەرژەوەندی هەردو وڵات، ناوبراو ئاماژهی به سهردانهكهی داهاتوی ئهحمهد شهرع بۆ مۆسكر كرد بهمهبهستی بهشداریكردن له لوتكهی عهرهبی و روسیا.