دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

هەفتەی داهاتوو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان

هەرێم نیوز 

هەفتەی داهاتوو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان دەکات، کە 250 هەزار کەس وەردەگیرێن و مووچەیان لەنێوان 150 هەزار بۆ 400 هەزار دینارە.
 

چوارشەممە 10ی ئەیلوولی 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندوە، تیروپشکەکە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی 14ی ئەیلوولی 2025 لە نووسینگەی سەرەکیی کۆمیسیۆن لە بەغدا دەکرێت.
 
بە گوێرەی زانیارییانەکان، زیاتر لە 800 هەزار کەس داواکارییان پێشکێش کردووە بۆ ئەوەی وەک کارمەندی دەنگدان وەربگیرێن، لەم ژمارەیە 250 هەزاریان وەردەگیرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP