هەرێم نیوز
عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) نامەیەک بۆ سەرۆک و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزە عەرەبەکان لە سوریا ده‌نێرێت و بەمزوانە دەگەیەنرێتە دەستیان و ناوەڕۆكەی بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێت.
فرزەندە مونزیر، ئەندامی دەستەی دەستپێشخەری سوریا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان، ئاشكرایكردووە: ئۆجەلان نامەیەکی بۆ کەسایەتییە دیار و سەرۆک هۆزە عەرەبیەكانی سوریا ناردووە.
فرزەندە مونزیر بە ئاژانسی "هاوار نیوز"ى رایگەیاندووە: ئەو نامەیەی ئۆجەلان ناردویەتی گەیشتووەتە دەستەكەیان و بڕیارە بەمزوانە بیگەیەنێتە كەسایەتی و سەرۆک هۆزەکان و بە رای گشتیش رابگەیەنرێت.
دەستپێشخەری سوریا بۆ ئازادی ئۆجەلان، هیچ زانیارییەكی لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکە ئاشکرا نەکردووە.
مانگی شوباتی ئه‌مساڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له دورگه‌ی ئیمڕاڵییه‌وه په‌یامێكی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی توركی و كورد له توركیا ڕاگه‌یاند، له‌وكاته‌وه چه‌ندین جار سه‌ردانی كراوه و په‌یامی گه‌یاندوه‌ته په‌رله‌مانتاران و شاندی ده‌م پارتی، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی له په‌رله‌مان بۆ ئه‌و پرسه دروستكرا سه‌ردانی ناوبراو بكات.