هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و ئاسانکاری بۆهاڵاتییان بڕیارماندا بە جیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکار نەهاتوو( ژمارە کاتیی سفر کیلۆمەتر )ی هاوڵاتییان لە کۆمپانیاکان بەم جۆرەی خوارەوه.
1- هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان، 23ی پارک ، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان جۆری (ژمارەکاتیی سفرکیلۆمەتر)ی لێئەنجامدەدرێت، واتە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان نابێت لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن، تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان.
2- بنکەی 32 ی پارک لە کاتژمێر (3 تاوەکو 6)ی ئێوارە تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتیی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان و هاوڵاتییان.
واتە هاوڵاتییان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاریکراوە ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆپشکنین لە بنکەی پشکنینی 32ی پارک تەنها ئەگەر ژمارەکاتیی سفر کیلۆمەتر بێت.
3- ئۆتۆمبێلی ژمارەکاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی 32ی پارک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجامدەدرێت، ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لەهەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆ ئەنجامدەدرێت.
هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، ئەم بڕیارە سبەینێ دووشەممە 15ی ئەیلولی 2025 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.