هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان و پشووەكانی بۆ ساڵی خوێندنی 2025 بۆ 2026 بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ساڵنامەكە، كە بۆ هەردوو وەرزی یەكەم و دووەم دانراوە 21 ئەم مانگە خوێندن دەستپێدەكات و هەفتانە پێنج رۆژ دەوام دەكرێت.
هەر بەپێی ساڵنامەی خێندن، 16ـی تشرینی دووەم تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز دەستپێدەكات و 15ـی كانونی یەكەمـی ئەمساڵیش تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم دەسپێدەكات.
ئاماژە بەوەشدراوە، پشووی وەرزی یەكەم لە 25-12-2025 دەستپێدەكات تاكو 3-1-2026 و لە ڕۆژی 4-1-2026 دەستپێكی وەرزی دووەمی خوێندن دەبێت.