هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەداتە خانەوادەی ئەو گەنجانەی کە لە لیبیا گیریان خواردووە و ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، تیمێکی تایبەت ڕاسپێردراوە بۆ گەڕاندنەوەیان و لە ماوەی هەفتەیەکدا دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران، تایبەت بە هێنانەوەی ئەو گەنجانەی لە لیبیا گیریان خواردووە، خانەوادە بەڕێزەکانیان دڵنیا دەکەینەوە کە هەر لە سەرەتای باروودۆخەکەوە تیمێکی تایبەت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕاسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ڕزگارکردنیان لە لیبیا و گەیاندنەوەیان بە سەلامەتی بۆ هەرێمی کوردستان."
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "لێرەوە ئێوەی بەڕێز دڵنیاد ەکەینەوە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا، پشتیوان بە خوا ڕێکارە پێویستەکان تەواو دەبن و ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان."
وەزارەتی ناوخۆ داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات: "نەبنە هۆکاری بریندارکردنی هەستی خانەوادەی بەڕێزی ئەو هاونیشتمانییانە و هەواڵی بێبنەما و دوور لە ڕاستی بڵاو نەکەنەوە."