هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: ویلاتە یەكگرتووەكان، وڵاتانی گەرەنتیکاری رێککەوتنی ئاشتی لە غەززەی لە راپۆرتە باوەڕپێکراوەکان ئاگادار کردووەتەوە، کە ئاماژە بە پێشێلکردنی ئاگربەست دەكەن لە لایەن حەماسەوە لە دژی دانیشتوانی غەززە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: ئەو هێرشە پلان بۆ داڕێژراوە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی پێشێلکردنی راستەوخۆو سەختی مەترسیداری رێککەوتنی ئاگربەستەو ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی کە لە ڕێگەی هەوڵەکانی نێوەندگیرییەوە بەدەست هاتووە، لەباری دەبات، وڵاتانی گەرەنتیكار داوا دەکەن حەماس پابەندی مەرجەکانی ئاگربەست بێت، ئەگەر حەماس هێرش ئەنجام بدات، رێوشوێن بۆ پاراستنی خەڵکی غەززە و پاراستنی ئاگربەست دەگیرێتەبەر.
جەختیشدەكات: ئەمەریکا و وڵاتانی گەرەنتیکارەکانی دیکە پابەندبونی چەسپاوی بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی خەڵکی مەدەنی و پاراستنی ئارامی لەسەر زەوی و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی غەززە و ناوچەکە بە گشتی دووپات دەکەنەوە.