دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: موچەی مامۆستایانی گرێبەست و گرێبەست دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەکشەممە موچەی مانگی ٨ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت، هاوكات دوو موچەی ئەو فەرمانبەرانە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی دامەزراون دابەشدەكرێت

دەقی راگەیاندراوەکە:

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ڕۆژی یەک شەممە ( ٢ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی
ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری ٢٠٢٥/١٠/٢٩



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP