دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

زێباری: بەرهەم ساڵح كاندیدی عێراق و كوردستانەو پشتیوانی دەكەین

هەرێم نیوز

هۆشیار زێباری رایگەیاند، بەرهەم ساڵح لێهاتویی و ئەزمونی تەواوی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەشڵێت، كاندیدی عێراق و كوردستانەو پشتیوانی دەكەین

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح کاندیدی عێراق و کوردستانە بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێمەش بەتەواوی پشتیوانی لێدەکەین.

هۆشیار زێباری لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: خاوەنی هەموو خەسڵەت و ئەزمونێكی پێویستە بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەم دەزگا مرۆییە گرنگە، داوا لە هەموو وڵاتانی ئەندام دەکەین لەم هەفتەیەدا پشتگیری لە کاندیدکردنی بکەن.

بەرهەم ساڵح، سەرۆكی پێشوی عێراق یەكێك لە كاندیدە بەهێزەكان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، كە بەدووەم گرنگترین پۆست دادەنرێت لە دوای سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرووەكان و زیاتر لە (70) ساڵە هیچ كە سایەتییەك لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە، زیاتر كەسایەتییە ناودارەكانی وڵاتانی ئەوروپا وەریدەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP