هەرێم نیوز
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، دوای هەڵسەنگاندنێک کە دەریخستووە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆگای چەکی ئەمریکا نابێت، رەزامەندیی داوەتە کۆشکی سپی بۆ پێدانی مووشەکی دوورمەودای تۆماهۆک بە ئۆکراینا، ئەمە بە گوتەی سێ بەرپرسی ئەمریکی و ئەوروپی کە ئاگاداری بابەتەکەن و قسەیان بۆ سی ئێن ئێن کردووە.
ترەمپ لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە دیدارێکیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، پێی باش نییە ئەو مووشەکانە بداتە ئۆکراینا، چونکە "نامانەوێ ئەو شتانە ببەخشین کە بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان پێویستمانن."
تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی ئەمریکی و ئەوروپییەوە بڵاویکردەوە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ڕەزامەندی داوە بە کۆشکی سپی بۆ دابینکردنی موشەکی كڕوزی جۆری "تۆماهۆک"ی دورمەودا بۆ ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ترەمپ پێشتر کراوەیی نیشان دابوو كە موشەکی تۆماهۆک بداتە ئۆكرانیا، بەڵام لە کۆبونەوەی دوایینیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، هاوتا ئۆکرانییەکەی لە کۆشکی سپی، لە هەڵوێستەکەی پاشگەز بوەتەوە. ترەمپ لەو کاتەدا وتی، "نامانەوێت دەستبەرداری ئەو شتانە ببین کە بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان پێویستمان پێیانە".
بەوتەی سێ سەرچاوە ئاگادارەكەی سی ئێن ئێن، هەڵسەنگاندنەکانی پینتاگۆن گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو هەنگاوە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆگاکانی ئەمریکا نابێت، بڕیاری کۆتاییش بە ترەمپ دەسپێرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، مۆسکۆ بە توندی دژایەتی پێشنیازی دابینکردنی موشەکی تۆماهۆک و دوور مەودا بۆ ئۆکراین دەکات، هەروەها دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی روسیا هۆشداریدا کە دابینکردنێکی موشەکی تۆماهۆک بۆ کیێڤ هەڵکشانی مەترسیدار دەبێت و لەوانەیە بە ئەنجامێکی کارەساتبار بۆ هەمووان کۆتایی بێت.
تۆماھۆک، موشەکێکی دورەمەودای ئەمریکایە كە مەودای بە نزیکەیی 1600 کیلۆمەتر خەمڵێنراوە، ئەوەش وایان لێدەکات توانای لێدانی ئامانجە ستراتیژییەکان لەناو ڕوسیادا هەبێت و بەرپرسانی ئۆكرانیا پێیان وایە كە ئەو موشەكە دەتوانێت ڕوسیا ناچار بكات بە دانوستان و كۆتایهێنان بە جەنگ.