دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم؛ یاساى چاکسازیمان بەم شێوەیە جێبەجێ کردووە

هەرێم نیوز

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، لەدەستپێکی کارەکانیدا پاکێجی چاکسازیی لەگشت سێکتەرەکان ڕاگەیاند و دەستی بە چاکسازیی ئیداریی و دارایی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە، دەرئەنجامی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كۆمەڵێك دەستكەوتی هەبووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران، بریتی بووە لە پرۆسەی دامەزراندنی بانكی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان بە بڕی 250 ملیار دینار، هەروەها 900 هەزار هەژمار بۆ مووچەخۆران كراوەتەوە لە پڕۆژەی هەژماری من.

لەبارەی چاكسازییە كارگێڕییەكان باس لەوە كراوە، هەزار و 478 دۆسیەی پلەباڵا و تایبەتەكان پێداچوونەوەیان بۆ كراوە، 88 هەزار و 900 ئەفسەر و پێشمەرگە لە چوارچێوەی 34 لیوای سەربە حەوت فیرقە و دوو فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی، جێگیر كراون و هاتوونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ 357 هەزار دۆسیەی فەرمانبەرانی شارستانی پێداچوونەوەیان بۆ كراوە.

لەبارەی گەڕاندنەوەی قەرزەكان بڵاوی كردووەتەوە، تریلۆنێك و 900 ملیار دینار گەڕاندنەوە لە قەرزی بانكە پسپۆڕییەكانە لە كۆی گشتی چوار تریلۆن و 58 ملیار دینار، هەروەها 138 ملیار دینار گەڕاندنەوەی بە نەخت و بە موڵك لە كۆی گشتی قەرزە بازرگانییەكان كە بریتییە لە 408 ملیار دینار، جگە لە سوودی بانكی كە دەكاتە  662 ملیار دینار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP