دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاسایشی سلێمانی باندێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و 23 کەسی بیانی دەستگیر کرد

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،  باندێکی کۆچبەری نایاسایی دەستگیران لەگەڵ 23 کەسی بیانی.

ئاسایش دەڵێت: رۆژی ٢٠٢٥/١٠/٢٧ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان ٢ قاچاخچی هێنانی کۆچبەری نایاسایی دەستگیربکەن و ٢٣ کەسی بیانی کەبەشێوەی قاچاخ هێندرابوونە هەرێمی کوردستان و بە نیازبوون بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ببرێن.

دەشڵێت لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٣٨)لەیاسای مانەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە، سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان سنوورداش کرانەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP