دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمسیۆن؛ ئامادەکاری کراوە و "ئامێری نوێ هێنراوە بۆ خوێندنەوەی روخسار"

هەرێم نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: 304 چاودێری نێودەوڵەتی و نزیکەی1500رۆژنامەنوسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی رووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەن کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی کۆمسیۆن بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاندووە: تا ئێستا 304 کەسایەتی نێودەوڵەتی وەک چاودێر دیاریكراون، کە نوێنەرایەتی حەوت باڵیۆزخانە و سێ رێکخراو و پەیمانگا نێودەوڵەتیەكان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیارە کۆمکاری عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەشداری لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

هاوكات، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن ریگەیاندووە: هەزار و 350 رۆژنامەنوسی ناوخۆیی تۆمار کراون، 200 رۆژنامەنوسیان نێودەوڵەتین و سەربە دەزگا و کەناڵە تەلەفزیۆنییە جیاوازەکانن.

وتیشی: کۆمسیۆن دەستیکردووە بە دابەشکردنی ناسنامەی رێگەپێدان لە ناوەندەکانی دەنگدان لە بەغداد و پارێزگاکان.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، روونیکردووەتەوە، ئامادەکارییەکان گەیشتووەتە (98%)، ئاماژەی بە هێنانی ئامێری نوێ بۆ خوێندنەوەی دەموچاویش کرد بۆ دڵنیابوون لە وردی دەنگدان، هەروەها تۆمارکردنی نزیکەی 10 رێکخراو و کونسوڵخانە وەک چاودێر، لەگەڵ بەردەوامبونی پرۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP