دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆیتەرز: ئەمریکا هێزی سەربازی دەنێرێتە دیمەشق

هەرێم نیوز

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە رایگەیاند کە ئەمریکا بەدوای ئەوەدایە کە هێزی سەربازیی لە یەکێک لە بنکە ئاسمانییەکانی دیمەشق هەبێت.

سەرچاوەکان دەڵێن ئەم هەوڵەی ئەمریکا بەشێکە لە هەوڵێکی گەورەتر بۆ چاودێریکردنی ڕەوشەکە لە سووریا دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکان.

مەبەستی ئەمریکا لەم ئامادەبوونە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی نێوان سووریا و ئیسرائیلە کە بە نێوەندگیریی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ئارادایە.

ئەم ڕێککەوتنە بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژی و دامەزراندنی سەقامگیری لە سنوورەکان هاتۆتە ئاراوە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەم پێشهاتەی وەک نیشانەیەکی گۆڕانکاری ستراتیژیی سوریا بەرەو ئەمریکا وەسف کردووە ئەمە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە ساڵی ڕابردوودا دێت و ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەدا.

ئەم بنکە ئاسمانییە لە دەروازەی ناوچەکانی باشووری سووریا هەڵکەوتووە و شوێنێکی ستراتیژی گرنگە بڕیارە ئەم شوێنە ببێتە بەشێک لەو ناوچە بێچەکەدارکراوەی کە لە چوارچێوەی پەیماننامەیەکی دژە دەستدرێژی لە نێوان ئیسرائیل و سووریادا دروست دەکرێت بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی لەسەر سنوورەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP