دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

مه‌سرور بارزانی: كۆڕبه‌ندی مێپس تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئاڵنگارییه‌كانی ناوچه‌كه‌

هەرێم نیوز

دیداری مێپس به‌ به‌شداریی  بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و ژمارەیەكی زۆری سەركردەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە له‌ دهۆك ده‌ستی پێكرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتاری ده‌ستپێكی كۆڕبه‌نده‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی 150 سەرکردەی، ناوەخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لە 25 وڵاتی جیاواز، شەشەمی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2025 ڕایگەیاند: ئەم کۆڕبەندە شەشەمین ساڵە بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە، ئەم کۆڕبەندە ساڵانەیە دیدارێکی گرنگە و هۆکارێک هەیە بۆ ئامادەبوونمان، هیوادارم ئامۆژگارییەکانی دوای کۆڕبەندەکە سوودی بۆ هەموولایەک هەبێت.

هەر لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆکوەزیران باسی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، پیرۆزبایی کۆتایهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەمووان دەکەم.

دەقی گوتاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی (مێپس2025):
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی؛ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ؛ بەڕێز فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری؛ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران؛ بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق؛ بەڕێز ئەحمەد داودئۆغلۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا؛ بەڕێز دکتۆر بشر خساونە، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئوردن؛ بەڕێزان سەرۆکی حزب و لایەنە سیاسییەکان؛ دیپلۆماتکاران، کەسایەتییە ئەکادیمییەکان، قوتابییە خۆشەویستەکان؛ بەڕێز نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، دکتۆر محەممەد حەسسان؛ میوانە بەڕێز و خۆشەویستەکان، خوشک و برایانی بەڕێز، هەموو لایەک بەخێربێن، زۆر بەخێربێن بۆ کۆڕبەندی مێپس، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم کۆڕبەندە شەشەمین ساڵە بەڕێوەدەچێت بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ئەم ناوچەیە. بێگومان بەشداری ئێوە لەم کۆڕبەندەدا دەوڵەمەندتری دەکات و یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەرکەوتنی. هیوادارم کاتێکی خۆش بەسەر بەرن و دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی کۆڕبەندەکە دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
 هیوادارین دوای تەواوبوونی کۆڕبەندەکە، ئەو ڕاسپاردانەی لێرە ئامادە دەکرێن، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن، بکەونە بەردەستی دەسەڵاتداران و بەرپرسان بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن.
جێگەی خۆیەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەموو لایەک بکەم، کە سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ گەلی عێراق. دەستخۆشی و سەرکەوتن بۆ لایەنە سەرکەوتووەکان و هەموو خەڵکی عێراق دەخوازم.
جێگەی خۆیەتی، داوا لە هەموو بەشداربووان دەکەم، لە لایەن فیفاوە یانەی زاخۆ پاڵێوراوە بۆ باشترین هاندەر و پاڵپشتی تۆپی پێی، بە گوێرەی پێوەرەکانی فیفا، هیوادارم هەمووتان پێکەوە پشتگیری یانەی زاخۆ بکەن و پشتگیری وەرزش لە یانەکانی کوردستان و عێراق بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP