هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئاگادارین هەندێک لایەن فشاریان لە کۆمیسیۆن كردبوو دەستکاری کورسیی کۆتاکان بكات، لەباەەی موچهی فەرمانبەرانی هەرێم وتی، بەشێکی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەندێک لایەنی ناوخۆ دروستیان کرد
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، ئاگادارین هەندێک لایەنی سیاسی لە بەغداد هەوڵیان دابوو فشار لە کۆمیسیۆن بکەن، بۆ ئەوەی ئەنجامی دەنگدان دەستکاری بکرێت، بە تایبەتی کورسیی کۆتاکان.
وتیشی، پارتی بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردن بکرێت.
فوئاد حسێن وتیشی، پارتی بە مەرجی جێبەجێکردنی دەستور، بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتدا دەکات. ئەگەر یەکهەڵوێست و یەکدەنگ بین لە بەغداد، بەهێزتر دەبین، بەڵام پێویستە لە ناوخۆی کوردستانیش بە هەمان شێوە بین.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، پۆستی سەرۆک کۆمار دەدرێتەوە بە کورد، حەلبوسیش تێگەشتووە ئەو پۆستە هەر بۆ کورد دەبێت، بۆیە بڕوا ناکەم جارێکی دیکە باسی ئەو بابەتە بکاتەوە.
وتیشی، زیاتر لە 10 کەس کێبڕکێ لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەكەن و چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو بابەتە یەکلایی.
ئاشکراشیکرد، ئەمەریکا نایەوێت گروپە چەکدارەکان لە حکومەتی داهاتوی عێراق بوونیان هەبێت.
لە بارەی مووچەوە وتی، بەشێکی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەندێک لایەنی ناوخۆ دروستیان کردو چوون لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمار کرد.
دەشڵێت، بۆ ساڵی داهاتوو ئێمە جەخت لە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدراڵی دەکەینەوە.
هەر لەبارەی موچەوە فوئاد حسێن وتی، هەفتەی داهاتوو بەغداد موچەی مانگی ئەیلولی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات، موچەی مانگی 10 ش بێ کێشە دەنێردرێت.