دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکران

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاکییەکدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ریگەیاند، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٥/١١/١٩ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان دوو بازرگانی  ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ١٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ.

بەوتەی ئاسایش، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP