دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

تورکیا: لیژنەی پەرلەمان بەنیازە لە زیندان چاوی بە عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت

هەرێم نیوز

لیژنەی پەرلەمانی تورکیا، کە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەی لە ئەستۆدایە، لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە دوای ڕۆژی هەینی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەگەری دیداری لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، لە زیندانەکەی لە دوورگەی ئیمراڵی.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، متمانەی خۆی دەربڕی کە لیژنەکە بە وتەی خۆی “گونجاوترین بڕیار بۆ تورکیا و ئاسایشی داهاتووی و یەکگرتوویی و یەکڕیزیی میللەت دەدات”.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی لیژنەکە لەگەڵ ئۆجەلان، وەزیری دادی تورکیا وتی: هەر کارێکی لەم جۆرە تەنها بەگوێرەی بڕیاری پەرلەمانی تورکیا دەتوانرێت ئەنجام بدرێت و دەسەڵاتی تەواو لە ئەستۆی لیژنەی پەیوەندیداری پەرلەمانی تورکیادایە و دەشڵێت: “هەموومان چاوەڕێی بڕیاری لیژنەکە دەکەین”.

گوڵستان کلیچ کۆچییگیت، ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی لە دەم پارتی، ڕایگەیاند، “پرسی چوون بۆ ئیمرالی تاکە بڕگە دەبێت لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی”، ئاماژەی بەوەشکرد “دەنگدان بۆ بڕیاردان لەسەر ئەم پێشنیازە ئەنجام دەدرێت”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP