دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرگریی شارستانیی؛ ئەمساڵ زیاتر لە 60 کەس لە ئاودا خنکاون

هەرێم نیوز

ژمارەی خنکان لە ئاودا بۆ ئەمساڵ نزیک دەبێتەوە لە ژمارەی خنکانی لە تەواوی پاردا و زۆرترین ڕووداوەکانی خنکانیش لە هەولێر بوون.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم ساڵ 61 کەس لە ئاودا خنکاون، ئەوە لە کاتێکدایە پار بەگشتی 64 کەس خنکابوون
ئاماری رووداوەکانی خنکان لە هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە:

پارێزگای هەولێر؛ 21 کەس
پارێزگای سلێمانی؛ 3 کەس
پارێزگای دهۆک؛ 5 کەس
پارێزگای هەڵەبجە؛ 2 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ؛ 8 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ 10 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین؛ 2 کەس
ئیدارەی گەرمیان؛ 2 کەس
قەزای ئاکرێ؛ 8 کەس

بەپێی ئاماری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2023، 61 کەس لە ئاوی رووبار و چەمەکاندا خنکابوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP