هەرێم نیوز
موراد قەرەیلان رایدەگەیەنێت، لە ساڵانی رابردوودا پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بانگەشەی دۆستایەتیی گەلی كوردی دەكرد، خۆی وەك لایەنگری چارەسەر و دیموكراسی پێشان دەدا، ئێستە بە تەواوی پێچەوانەی ئەمەی كردووە، وتیشی: ئەگەر ئەم هەڵەیە راست نەكەنەوە، ئەوا زیانیان پێ دەگات، ئەم كێشەیە چۆن چارەسەر دەبێت ئەگەر شاندەكە نەچێتە لای ئۆجەلان.
موڕاد قەرەیلان فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا قسەی لەسەر دۆخی ئێستای کورد و ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند: کورد و تەڤگەری ئازادیی ئێستا لە بەهێزترین قۆناغدان، دەستبردن بۆ ئاشتیی لەنێویدا کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە و بێدەنگکردنی چەک، لەپێناو ئاشتییدا بوون نەک لە لاوازییدا، بەپێچەوانەوە پەکەکە لە بەهێزترین قۆناغیدایە.
موراد قەرەیلان وتی، بابەتی گەریلا و هەنگاوەکان دۆزی گەلێکن و ڕێز لە ڕەخنە دڵسۆزانەکان دەگرن، بەڵام هەندێک کەس بێکارن و دژایەتی هەر هەنگاوێکی پەکەکە دەکەن کە بۆ ئاشتیی دەینێت، کشانەوە لە لە باکور و زاپ لە چوارچێوەی چارەسەرییدان بۆ ڕوونەدانی شەڕ، ئەویش لەو ناوچانەی کە هەستیارن و دڵنیان لەوەی پێکدادان لەگەڵ سەربازانی تورکیا ڕوودەدات.
وتیشی پەکەکە هەموو ئەو هەنگاوانەی ناوە کە پێویستیی قۆناغەکەن، بەڵام هەنگاوەکانی دەوڵەت بەو شێوەیە نین و سستن، دەبێت پڕۆسەکە بچێتە قۆناغی دووهەم و دواتر کە یاسایە، ئەگەر دەوڵەت چارەسەریی دەوێت دەبێت هەنگاو بنێت ئەگەر نا شتەکان تێکدەچن و جێناگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کورد دەبێت نەک تەنها لە تورکیا لە جیهاندا دانی پێدابنرێت و کورد میللەتێکە لەگەڵ ئەوەی لە دێرینترین گەلەکانی ناوچەکەیە و دەوڵەتی نییە، لە نەتەوەیەکگرتوەکانیش نوێنەری نییە، لە کاتیکدا دەبێت نوێنەر لەسەر بنەمای نەتەوە بێت نەک دەوڵەت.
قەرەیلان وتی، چارەسەریی تەنها بۆ باکور و تورکیا نییە، بە سەرگرتنی پڕۆسەی چارەسەریی تورکیا ناچار دەبێت لەگەڵ کوردانی پارچەکانی دیکەشدا دۆستایەتی بکات و دەست لە کوردانی پارچەکانی دیکە و دەرەوەی سنورەکانی تورکیا هەڵبگرێت.
ڕهخنهكانی موراد قهرهیلان لهكاتێكدایه كه پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) كه له دوو ههڵبژاردنی ڕابردودا وهك هاوپهیمان و ههههمانگكاری دهم پارتی كاریكردوه، بهشداری لە "پرۆسەی ئاشتی" و لیژنەی تایبەتی ئیمڕاڵی نهكردوهـ ئهوهش نیگهرانی و ڕهخنهی توندی سهركردهكانی كورد له توركیا و باكوری كوردستانی لێكهوتوهتهوه.
تهنانهت کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشوی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، بە توندی ڕەخنەی لە سەرکردایەتی ئێستای حزبەکەی گرت و ڕایگەیاند، "پێویست بو جەهەپە بەشداری بکردایە، چونکە ئەو پڕۆسەیەی کە ئێستا بەڕێوەدەچێت، پڕۆسەی برایەتی و یەکڕیزییە و نابێت جەهەپە لە پڕۆسەیەکی نیشتمانیی لەو جۆرە پاشکۆ بێت یان خۆی لێی بەدوور بگرێت".
ئهوهشی وت، "خەڵکی تورکیا چەندین هیوا و ئاواتیان لەسەر جەهەپە هەڵچنیوە و بە هیچ شێوەیەک گونجاو نییە حزبەکە پێچەوانەی ئەو چاوەڕوانی و هیوا جەماوەرییانە ڕەفتار بکات".