هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دواین ئاماری پرکردنەوەی خۆرمی خۆراکی بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی بازرگانی نزیکەی ٣٠٠ هەزار هاووڵاتیی فۆڕمەکەیان پڕنەکردوەتەوە و پارێزگای هەڵەبجەش بە ڕێژەی %٩٦.٨ بەرزترینە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم رێژەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە پارێزگاکان بەم شێوەیە؛
هەولێر/ ٩٤.١٤٪
سلێمانی/٩٣.٦٨٪
دهۆک/٩٣.٦٧٪
هەڵەبجە/٩٦.٨٠٪
کۆی گشتی/ ٩٣.٩١٪
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، کۆی گشتی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەرێم گەشتوەتە%٩٣.٩١و تەنها ٢٩٤هەزار و ٤٣٢ هاووڵاتی فۆڕمەکەیان پڕنەکردوەتەوە.