دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی کارەبا هۆکاری پچڕانی کارەبا لە گەڕەکێکی هەولێر ڕووندەکاتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیێنێت، کە لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی چالاکیی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا بەشێک لەهاوڵاتیانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.

دەشڵێت، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە وەزارەتی کارەبا پێشووتر هاوڵاتیانی ئاگادارکردبووە کە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی سازدانەوە بۆ گۆڕەڕەکان و تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەکات بۆ دابینکردن و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی ڕووناکی کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن بۆ هاوڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەران، و داواکارین هاوڵاتییان بەردەوام سەیری نامەکانی مۆبایل بکەن تاکو ئاگاداربن لەوەی کاری سازدانەوە لە ناوچەکەیان ئەنجام دەدرێت. 

وەزارەتی کارەبا ستایشی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتییان دەکات و پشوو درێژییان بەرز دەنرخێنێت. بۆ هەر پرسیارێک، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 1992.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP