دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

بەریتانیا: بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی گازی خۆرمۆر

هەرێم نیوز

کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە هەولێر و بەغدا بە هاوبەشی لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر پەیامێکیان بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە،"بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی گازی خۆرمۆر". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشکردنە سەر هەر ژێرخانێکی بنەڕەتی هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی دەکات. شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان وەستاوە و پشتگیری هەوڵەکانی پاراستنی دامەزراوە بنچینەییەکان دەکات.

ئەوەش هاتووە، داوا دەکەین لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێت کە بەرپرسیارن.

شەوی چوارشەممە هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە. بەڵام بەپێی شانەی راگەیاندنی ئەمنی و شایەتحاڵانی نێو کێڵگەکە کە بۆ رووداو قسەیان کرد، زیانی گیانی نەبووە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-11-2025، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە رایگەیاند، "ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم هێرشانەوەن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن و رێوشوێنی یاسایی تووند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر، کە تێوەگلاون لەم کردەوە ناڕەوا و ترسنۆکانەیەدا".

فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، رایگەیاند: "هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەیە". 

هێرشی سەر کێڵگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات. بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای 24 کاژێری بۆ 5 کاژێر کەمبووەوە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP