هەرێم نیوز
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی کاتی ئاسایبوونەوەی کارەبا دەڵێت، ئەگەر کێشەکە تەنیا لە کۆگەدا بێت، لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاسایی دەبێتەوە.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر 2700 تاوەکو 3000 هەزار مێگاوات لە سیستم دەرچووە و ئەو بڕە مێگاواتەی ماوە لەنێوان 1100 بۆ 1300 مێگاواتە.
لەبارەی بڕی ئەو کارەبایەی ئێستا دەتوانن بیدەنە هاووڵاتییان، وەزیری کارەبا دەڵێت، لە ئێستادا دەتوانن 6 بۆ 8 کاتژمێر کارەبا بدەن.
لەبارەی گرانبوونی غازی ماڵانیش، وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەدا، "بۆ هەفتەیەک غازمان هەیە، غازی ماڵان بەهیچ شێوەیەک گران نابێت."
لەبارەی زەرەر و زیانەکانی ئاگرەکە، ئەو وەزیرە وتی، ئاگرەکە هیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی بووە.