هەرێم نیوز
قائیمقامییەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری رابردووی قەزای چەمچەماڵەوە دوو هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و چوار هاووڵاتیی دیکە برینداربوون.
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری ڕابردووی قەزا چەمچەماڵەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاوڵاتی دیکە برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەش هاتووە، بەناوی ئیداراتی قەزای چەمچەماڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراسەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
جەختیشیکردەوە، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان و ئەوەی لەتوانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناکات.