دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی هەرێم: با ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتی کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی سەری ساڵدا داوا دەکات لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە و ناکۆکییەکان وەلا بنرێن، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە هێزیان لە یەکترقبووڵکردندایە و ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکن لەگەڵ بەغدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی 12ی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە هاووڵاتییان، کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە کرد و هیوای خواست ساڵی کۆتاییهاتنی قەیرانەکان و کردنەوەی دەرگای خێر و خۆشی بێت.

لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: "با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە تێیدا ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و گیانی تەبایی و یەکڕیزی باڵادەست بێت." ئاماژەی بەوەش دا کە تاکە گەرەنتیی پاراستنی دەستکەوتەکان و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکان، یەکڕیزی و یەکترقبووڵکردنە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیش لەگەڵ بەغدا، سەرۆکی هەرێم هیوای خواست ساڵی نوێ ساڵی چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان بێت لەسەر بنەمای دەستوور و دووپاتی کردەوە: "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە دەستپێشخەر و ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن."

لە کۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە هەموو هەوڵێک دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی ساڵی 2026 ساڵی چەسپاندنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP