دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ و نەتانیاهۆ باسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان کرد

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ کۆبوونەوە و پرسی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکیی ئێرانیان تاوتوێ کرد. ماڵپەڕی ئەکسیۆس دەڵێت هیچ ڕێککەوتنێک بۆ کاتی هێرشی سەربازی نەکراوە.

نەتانیاهۆ زانیاریی نوێی لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژە ئەتۆمییەکانی تاران داوە بە ترەمپ.

هەروەها باسی لە مەترسیی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران و چەکدارکردنەوەی حیزبوڵڵا لە لوبنان کردووە.

بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت هەردوولا لەسەر هیچ پلانێکی ورد بۆ هێرشکردن ڕێکنەکەوتوون.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ترەمپ هۆشداری دابوو کە هەر دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی نوێی ئێران تێکدەشکێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP