دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسی: شەپۆلی بەفر و باران کۆتایی دێت و تەمومژ جێگەی دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

کەشی ئەمڕۆ هەینی:
ئاسمان بە هەوری تەواو دەمێنێتەوە و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و سۆران بەردەوام دەبێت. لە ناوچەکانی تریش نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، هاوکات لە ناوچە سنوورییەکان بەفربارین بەردەوامی دەبێت. لە کاتەکانی شەودا کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و کۆتایی بە شەپۆلی بەفر و بارانبارین دێت. پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ ١ بۆ ٢ پلە نزمتر دەبنەوە.

کەشی سبەی شەممە:
ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەوردا دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە. پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەمێننەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:

هەولێر و دهۆک: ٩ پلە
سلێمانی، هەڵەبجە و زاخۆ: ٨ پلە
کەرکوک: ١٠ پلە
گەرمیان: ١٢ پلە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP