دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ هەینی ٢ی ١ی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە شۆفێران دەکات بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تەمێکی زۆر لەناو شار و دەوروبەری، زیاتر وریای گەشتەکانیان بن.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد: "بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین، داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن، خێرایی کەم بکەنەوە و لایتی تەم بەکاربهێنن، هەروەها بەدووربن لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)."

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لایتەکانیان کێشەی هەیە نابێت بهێنرێنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی لە ڕووداوی نەخوازراو بەدوور بن. هاوکات هاتوچۆی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کرد، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت ڕێگەکانی دەرەوەی شار بەکارنەهێنن، چونکە لە چەندین شوێن تەمێکی چڕ هەیە و ئاستی بینین بۆ چەند مەترێکی کەم کەمبووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP