دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

تاران هەڕەشە لە واشنتن دەکات: هێزەکانتان ئامانجی ڕەوان بۆ ئێمە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ هەینی، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی توندی ئاراستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، لە ئەگەری هەر دوژمنکارییەکدا، تەواوی بنکە و هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنە ئامانج.

ئەم هەڕەشەیەی قالیباف وەک وەڵامێک بۆ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێت.

قالیباف لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کرد: "پێویستە سەرۆکی بێڕێزی ئەمریکا بزانێت، لە ئەنجامی ئەم دانپێدانە فەرمییەدا، سەرجەم بنکەکانی ئەمریکا و هێزە چەکدارەکانی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبنە ئامانجی ڕەوا بۆ ئێمە."

قالیباف وتی، ئەم هەنگاوەی ئێران لە وەڵامی هەر سەرکێشییەکی چاوەڕوانکراوی ئەمریکا دەبێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ئێران خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکوژێت، ئەمریکا بەهانایانەوە دەچێت و دەستوەردان دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP