دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

پزیشكیان: ئامادەین گوێ لە خەڵک بگرین

هەرێم نیوز

سەرۆک کۆماری ئێران ئەمەریکا و ئیسرائیل بە دروستکردنی پشێوی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت حکوومەت ئامادەیە گوێ لە داواکاریی خەڵک بگرێت، هاوکات ئیسرائیل پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دووپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی 1ی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمەریکا و ئیسرائیل فەرمان بە "ئاژاوەگێڕان" دەدەن بۆ تێکدانی سەقامگیریی وڵات و داوای لە خەڵک کرد خۆیان لەو گرووپانە بەدوور بگرن.

پزیشکیان ئاماژەی بەوە دا کە "تیرۆریستانی سەر بە هێزە بیانییەکان خەڵکی بێتاوان دەکوژن و مزگەوتەکان دەسووتێنن"، بەڵام جەختی کردەوە کە حکوومەت پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان و ئامادەیە گوێ لە گەل بگرێت.

لەلایەکی دیکەوە، گیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ "خەباتی گەلی ئێران" دەربڕی.

ئەمە لە کاتێکدایە لە 28ی مانگی ڕابردووەوە بەهۆی دابەزینی بەهای دراو، مانگرتن و خۆپیشاندان لە ئێران دەستی پێ کردووە و دۆناڵد ترەمپیش ڕایگەیاندووە ئەمەریکا ئامادەی هاوکاریی خەڵکی ئێرانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP