دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئوردن پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە؛ مەسرور بارزانی و جەعفەر حەسسان کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەعفەر حەسسان، سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، جەعفەر حەسسان سڵاو و ڕێزی تایبەتی شا عەبدوڵای دووەم، پادشای ئوردنی بە مەسرور بارزانی گەیاند. سەرۆک وەزیرانی ئوردن خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و دۆخی گشتیی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد. جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش کرایەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری لە ناوچەکەدا.

لای خۆیەوە، مەسرور بارزانی ڕێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانی شانشینی ئوردن و بەتایبەتی شا عەبدوڵای دووەم دووپات کردەوە، کە هەمیشە وەک دۆستێکی نزیکی گەلی کوردستان لە قەیرانەکاندا هاوکار بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP