دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ئەنەکەسە

هەرێم نیوز

سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەگەڵ شاندی ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە و جەخت لە دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە دەستووردا دەکاتەوە، شاندەکەش پێشوازی لە "فەرمانی ژمارە 13" دەکەن کە زمانی کوردی بە فەرمی ناساندووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی 2ی 2026، سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا بڵاوی کردەوە، ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە کۆشکی گەل پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) کردووە بە سەرۆکایەتیی محەمەد ئیسماعیل.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەحمەد شەڕع جەختی لە پابەندبوونی دەوڵەت کردووەتەوە بۆ "دەستەبەرکردنی مافەکانی هاوڵاتییانی کورد لە چوارچێوەی دەستووری نوێدا."

لای خۆشیەوە شاندەکەی ئەنەکەسە پێشوازییان لە "فەرمانی سەرۆکایەتیی ژمارە 13" کردووە کە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو دەرچوو و بە هەنگاوێکی گرنگیان داناوە.

بەپێی ئەو فەرمانە (ژمارە 13)، دان بەوەدا دەنرێت کە کورد "بەشێکی بنەڕەتی و ڕەسەنی گەلی سوریایە" و زمانی کوردیش وەک "زمانێکی نیشتمانی" ناسێنراوە و نەورۆزیش کراوەتە پشووی فەرمی. گرنگترین خاڵی فەرمانەکەش هەڵوەشاندنەوەی سەرژمێریی ساڵی 1962ـە کە بەهۆیەوە وڵاتینامەی سوریا بۆ هەموو ئەو کوردانە دەگەڕێندرێتەوە کە بێ ناسنامە (مەکتوم) کرابوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP