دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە دوبەی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە و هەردوولا لەسەر "بەهێزترکردنی پەیوەندییە تایبەتەکان" لە هەموو بوارەکاندا هاوڕا بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی 2ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە و هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان مەسرور بارزانی و بەرپرسە باڵاکەی ئیمارات بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP