دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

وادەی کۆتای پێهاتنی خۆڵبارین راگەیەندرا

هەرێم نیوز

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، نوێترین پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە کاریگەریی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی ناوچەکەی گرتبووەوە، بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

بەگوێرەی گوتەکانی ئەو شارەزایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکوور، شەپۆلێکی سەرما و بەفر وڵاتی تورکیا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپای گرتووەتەوە. ئەم بارودۆخە بووە هۆی دروستبوونی گەردەلوولی "تۆڕنادۆ" لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان، کە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ناجێگیرییەی لە کەشوهەوای عێراق و هەرێمی کوردستان دروستبوو، بووە هۆی چالاکبوونی بای باشووری ڕۆژئاوا و بەرزبوونەوەی خۆڵبارین لە بیابانەکانی ڕۆژئاواوە. چاوەڕوان دەکرێت کاریگەریی ئەم خۆڵبارینە تاوەکو ئەمشەو بەردەوام بێت و لە بەرەبەیانی سبەی سێشەممە (٥ی ٥ی ٢٠٢٦) بە تەواوی کۆتایی پێ بێت.

پێشبینییەکانی سبەی سێشەممە
بۆ کەشوهەوای سبەی، شارەزاکەی کەشناسی ئەم زانیارییانەی خستەڕوو:

• جێگیریی کەش: لە زۆربەی ناوچەکان کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
• بارانبارین: لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری چەند تاوێک بارانبارین هەیە و دواتر کۆتایی دێت.
• پلەکانی گەرما: پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٢ بۆ ٣ پلە نزم دەبنەوە و کەشوهەوا فێنکتر دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP