دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی 5ـی 2026، مەسرور بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەو پەیوەندییەدا پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی بۆ دەوڵەتی ئیمارات دووپات کردووەتەوە، و ئیدانەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئەو وڵاتەی کردووە. 

هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکە کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر گرژییەکی زیاتر کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرژەوەندیی گەلان هەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP