دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانێکی بەرهەمدار و سەرکەوتوو بۆ بەغدا هێنا

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆتاییهاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ بەغدا ڕاگەیاند و جەختی لەسەر هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەداکانی قۆناغەکە کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی 5ـی 2026، نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویکردەوە، کە سەردانەکەیان بۆ بەغدا سەرکەوتوو بووە و تێیدا لەگەڵ سەرجەم کەسایەتییە نیشتمانییەکان و هاوبەشە سیاسییەکان کۆبوونەتەوە.

 لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لە کارکردن و هەماهەنگیی هاوبەش کراوەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئالەنگارییە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان جەختکردنەوە بووە لە سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا، لەگەڵ چارەسەرکردنی خێرای دۆخی ئابووری بەهۆی لێکەوتەکانی بارودۆخی ناوچەکە. هەروەها باس لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە و دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان کراوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان کردووە و پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دووپاتکردووەتەوە، بە ئامانجی جێگیرکردنی سەقامگیری و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP