دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕاگرتنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی لە قەفەسدا قەدەغە کرد

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان، فەتوایەکی نوێی سەبارەت بە حوکمی ڕاگرتنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند، کە ڕاگرتنی ئەو جۆرە ئاژەڵانە لە قەفەسدا دروست نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی 5ـی 2026، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ڕاگرتنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان و هێنانیان بۆ ناو قەفەس و شوێنە داخراوەکان کارێکی ناپەسندە، بەتایبەتی ئەو جۆرانەی لە ژینگەی کوردستاندا بەرەو نەمان دەچن، چونکە پاراستنیان پێویستییەکی نیشتمانییە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەپێی فەتواکە، ڕاگرتنی ئاژەڵی دەستەمۆ لە ماڵدا وەک (کەناری، کەروێشک و پشیلە) دروستە، بە مەرجێک خواردن و خواردنەوەی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و لە سەرما و گەرمای توند بپارێزرێن، هەروەها نابێت بە مەبەستی فەخر و شانازی بەسەر خەڵکدا ڕانەگیرێن.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە ڕاگرتنی ئاژەڵی دڕندە لەناو باخچەی ئاژەڵان و سەنتەرەکانی توێژینەوە تەنیا لە کاتێکدا دروستە، کە مەبەست لێی پاراستنیان بێت و ژینگەیەکی گونجاویان بۆ دابین بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP