دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاسایشی گەرمیان ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکرد کە ڕێگرییان لە پاسێکی گەشتیاری کردبوو

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان توانیویانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە لە ناو شاری کەلار ببوونە هۆی بێزارکردنی گەشتیاران.

 بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، دوای ئەوەی شەوی هەینی (٨ی ئایاری ٢٠٢٦) گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا چەند کەسێک بە ماتۆڕسکیل ڕێگری لە پاسێکی گەشتیاری دەکەن و سەرنشینەکانی بێزار دەکەن، دەستبەجێ تیمەکانی بەدواداچوون دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری کرد.

ئاسایشی گەرمیان ئاشکرای کرد، کە توانراوە لە کەمترین ماوەدا سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە دەستنیشان بکرێن و دەستگیر بکرێن.

لە ئێستادا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٩٥) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون. ئاسایش جەختی کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

ئەم دەستگیرکردنە خێراوە دوای ئەوە دێت کە ڕووداوەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە سۆشیال میدیا لێکەوتەوە و هاووڵاتییان داوای پاراستنی کەرامەت و ئاسایشی گەشتیارانیان دەکرد کە سەردانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP