دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هاکان فیدان پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و هەردوولا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ شەممە، 9ـی 5ـی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە.

 هەروەها لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵیی عێراق تاوتوێ کراوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی جێبەجێکردنی پڕۆژەی 'ڕێگەی گەشەپێدان' کردووەتەوە، بە مەبەستی بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو، عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP