دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

دژەتیرۆری کوردستان: هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران.

هەرێم نیوز

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان ڕای گەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 17ـی تەممووزی 2026، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا، هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆنی) بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکشکێندران.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دژەتیرۆر، پرۆسەی تێکشکاندنی ئەو درۆنانە لە نێوان کاتژمێر 4:19 تا 5:25ـی بەرەبەیان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ئەنجام دراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە خۆشبەختانە ئەو هێرشە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و بارودۆخی ئەمنیی شاری هەولێر لەژێر کۆنترۆڵدایە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە گشتی بە دۆخێکی نائارامی ئەمنیدا تێپەڕ دەبێت و پێشتر چەندین جار هەوڵی هاوشێوە بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان و هاوپەیمانان بەردەوام توانیویانە ئەو هەوڵانە پووچەڵ بکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP