هەرێم نیوز
دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی بیسترا و بەهۆیەوە پوش و پاوانێکی زۆر سوتا.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر رایدەگەیەنێت، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ شاری سلێمانی و کوردستان دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانیش، بێلایەنانەو بەرپرسیارانە؛ بەشێک نین لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین، لە شوێنی بۆردەمانەکان نزیک نەبنەوەو ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر دروستنەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانی خۆیان پیشەییانە؛ جێبەجێبکەن.