دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیمارات بە توندی سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكات

هەرێم نیوز

دەوڵەتی ئیمارات بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە دوژمنکارانەیەی ئێرانی کرد کە هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە ڕاگەیەنەراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە دوژمنکارانەیە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە، و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرییان.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هاوسۆزیی تەواوی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و پاڵپشتی خۆی بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە دووپاتکردەوە کە دەبنە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP