هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئیمارات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کردووە و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و ئاڵۆزییەکانیان لە ناوچەکەدا کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، 18ـی 7ـی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ عەبدوڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕینەوەی هێرشە بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێ کردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی ڕاگرتنی دەستبەجێی گرژییە سەربازییەکان و دەستپێکردنەوەی خێرای پڕۆسەی گفتوگۆکان کردووەتەوە.
هاوكات وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات ئاماژەیان بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش، سەلامەتی و بەردەوامیی بێبەربەستی گەشتە دەریاییەکان لە گەرووی هورمزدا کردووە، کە پێگەیەکی سەرەکی و کاریگەری لەسەر ئابووریی جیهان هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی شیکاریی پەیمانگای (FDD) لە واشنتن، هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی هەفتەیەکی لەسەریەک هێرشی چڕیان کردووەتە سەر چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی و گەمارۆی دەریاییان بەسەر بەندەرەکانیدا سەپاندووە، هاوکات دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لێدانی وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئێرانی کردووە ئەگەر تاران نەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
ئەم گوشارە دەرەکییانە هاوکاتی داڕمانێکی بێپێشینەی ئابووریی ناوخۆیی ئێرانن، کە تێیدا ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە گەیشتووەتە ٦٢٪، هەڵاوسانی خۆراک لوتکەی ١٣٤٪ی داوە، و بەهای تمەنیش نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمارکردووە بە جۆرێک یەک دۆلار گەیشتووەتە نزیکەی ١.٩ ملیۆن ڕیاڵ.
بەپێی ڕاپۆرتە نهێنییە دزەپێکراوەکانی ناوخۆی ڕژێم، زیاتر لە ٩٠٪ی گەلی ئێران داوای گۆڕانکاریی سیاسی دەکەن و ئاستی تووڕەیی گشتی گەیشتووەتە بەرزترین ڕێژە لە مێژوودا، لە کاتێکدا ٨١٪ی خەڵک بە زەحمەت خۆراکی ڕۆژانەیان دابین دەکەن. هاوشان لەگەڵ ئەمەشدا، قەیرانی ژینگە و وشکەساڵی لە پاڵ بڕانی بەردەوامی کارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، تەواوی ژێرخانی پیشەسازی و ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییانی پەکخستووە.
لەژێر ڕۆشنایی ئەم دۆخە شڵەژاوەدا، شرۆڤەکارانی ئەمریکی پێشنیار دەکەن کە پێویستە واشنتن لەبری ژێرخانی مەدەنی، ڕاستەوخۆ دەزگاکانی سەرکوتکردنی ڕژێم وەک بنکەکانی سوپای پاسداران، بەسیج و دادگاکانی شۆڕش بکاتە ئامانج؛ ئەمەش بە مەبەستی شکاندنی هەیبەتی تاران و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەلی