هەرێم نیوز
موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازیی موجتەبا خامنەیی، لە تەلەڤیزیۆنی فەرمی وتی: ئەگەر ئەمریکا بۆ دوو سێ ڕۆژی دیکە بە هێرشەکانی بەردەوام بێت، ئەوا دەچینە قۆناغی پەلاماردان و لەناوبردنی تەواوەتی و هیچ سنوورێکی سیاسی بۆ هێرشەکانمان ناناسین.
ناوبراو بەردەوام بوو و وتی سیاسەتی «هەم شەڕ، هەم دانوستان» بە تەواوی کۆتایی هاتووە و ئێستا ستراتیژی ئێمە لەسەر بنەمای بەرگری، بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوە و وەڵامی «چاو بە چاو» بۆ هێرشە موشەکییەکانی دوژمن دامەزراوە و ئێمە موشەک لە دەمی دوژمن دەدەین.
ڕاوێژکاری سەربازیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەڵێت هەم بە ناو و هەم بە کردار، شتێک بە ناوی «لێکتێگەیشتنی ئیسلاماباد» چیتر بوونی نەماوە.
موحسین ڕەزایی وتی کە پێشبینی دەکات ئەگەر دانوستانەکان دەست پێبکات، لایەنی بەرامبەر نیاز وایە «چاکسازی لە دەقەکەدا بکات و لە ڕاستیدا لێکتێگەیشتنێکی نوێ بنووسێت». ناوبراو لە درێژەدا وتی کە دۆخەکە گۆڕاوە و شتێکی لەم جۆرە ئەستەمە.