دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سێنتکۆم: دوو سەربازی ئەمریکی لە ئوردن کوژران و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێنە

هەرێم نیوز

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) بە فەرمی ڕایگەیاند، لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی موشەکی و درۆنیی ئێران لە وڵاتی ئوردن، دوو سەربازی ئەمریکی کوژراون و سەربازێکی دیکەش بێسەروشوێنە.

ئەمڕۆ شەممە، 18ـی 7ـی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە هێرشەکە دوێنێ ١٧ی تەمووز لە لایەن ئێرانەوە بە موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر ئوردن، و هێزەکانی ئەمریکا و هێزە هاوبەشەکان بەرپەرچیان داوەتەوە، بەڵام لە ئەنجامدا دوو سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێن بووە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە چوار سەربازی دیکەی ئەمریکی بەهۆی بریندارییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ئوردن کرابوون و دواتر دەرچوون، هاوكات ئەو سەربازانەشی کە بریندارییەکەیان سووک بووە، گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانی خۆیان.

 سێنتکۆم جەختی کردەوە کە لەبەر ڕێزگرتن لە خێزانی سەربازەکان، ناسنامەی کوژراوەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر و تا ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان بە شاراوەیی دەهێڵنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP