هەرێم نیوز
کۆنسڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مەسرور بارزانی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی 8ـی 2026، میدیاکان بڵاویکردەوە،، کۆنسڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، ئەم سوپاسگوزارییە لە بەرامبەر هاوکاری، گواستنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بووە بۆ زیارەتکاران.