دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

کەمپی مەخموور چۆڵ دەکرێت و ئاوارەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ تورکیا

هەرێم نیوز

لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بڕیار دراوە کەمپی مەخموور دابخرێت، ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ تورکیا و دۆسیەی ئەندامانی پەکەکە لە ناو کەمپەکەدا یەکلا بکرێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی 8ـی 2026، سەنگەر کانەبی، بەرپەرسی لقی پارتی لە قەرەچووغ بڵاویکردەوە،، نزیکەی ١٦ هەزار ئاوارە لە کەمپی مەخموورن کە بەشێکیان ئاوارەی سیاسی و ئەندامانی پەکەکەن. 

ئاماژەی بەوەش کردووە،، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا بڕیارە کەمپەکە چۆڵ بکرێت و دۆسیەیەکی تایبەت بە کادیر و ئەندامانی پەکەکە لە ناو کەمپەکەدا بکرێتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم پرۆسەیە بە هاوکاریی حکومەتی عێراق و تورکیا جێبەجێ دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە، سەنگەر کانەبی بڵاویکردەوە،، بڕیارە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا پرۆسەی چارەسەری دەست پێ بکات و هەنگاو بە هەنگاو بەڕێوە بچێت.

 ئاماژەی بەوەش کردووە،، تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نییە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسە دەکرێت، بەڵام ئەگەری هەیە گەڕانەوەی هاووڵاتییان بە ویستی خۆیان بێت.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد،، ڕێکارەکان لە ڕێگەی پارێزگاری موسڵ و قایمقامیەتەوە جێبەجێ دەکرێن، بەڵام تا ئێستا بەهۆی بوونی چەکدار و ئەندامانی پەکەکە پرۆسەکە پێویستی بە ڕێکاری زیاتر و ڕوونبوونەوەی هەڵوێستی تورکیا هەیە.

کەمپی مەخموور لە ساڵی ١٩٩٨ لە قەزای مەخموور دامەزراوە و هەزاران ئاوارەی باکووری کوردستانی تێدا نیشتەجێیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP