دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر هەولێر دەکات

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن دەکات و دەڵێت، ئەم هێرشانە پەرەسەندنێکی مەترسیدارن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی 8ـی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاویکردەوە، و ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ نووسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنیان کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم هێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوەن و بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار هەژمار دەکرێن.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد کە بەرپرسیارێتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات، تاوەکو ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو دەستدرێژییانە بگرێت.

هاوکات جەختیشی لەوە کردەوە، کە پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و پێویستە هەموو لایەک کار بۆ ئارامکردنەوە و نەهێشتنی گرژییەکان بوبکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP