هەرێم نیوز
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پێ دەپەنە قۆناغێکی مەترسیدارتر، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە بژاردەی سەربازی کرد و بەرامبەر لەسەر، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە نەگۆڕیی سیاسەتەکانی تاران کردەوە.
بژاردەکانی ترەمپ لە بەرامبەر ئێران
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی "سی بی ئێس"ـی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە که لە نێوان دوو بژاردەدایە؛ ئایا ڕێککەوتن لەگەڵ تاران بکات، یان پەنا بباتە بەر کردەی سەربازی بۆ ئەوەی وەک خۆی دەڵێت "کۆتایی بە کارەکەیان بهێنێت."
وەڵامی تاران؛ ئامادەیی بۆ جەنگ و نەگۆڕیی هەڵوێستەکان
لە بەرامبەردا و بەپێی هەمان سەرچاوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕای گەیاندووە که ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستەکانی تاراندا دروست ناکات؛ ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ ئاماژەی بەوە کردبوو که واشنتۆن ڕەنگە هێرشێکی دیکە بکاتە سەر ئێران.
هۆشداریی توند بۆ کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا
هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، تاران هۆشدارییەکی توندی دایە واشنتۆن و جەختی کردەوە که لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا نادرێت بچنە ناو کەنداوەوە.